سودانی: سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەیەکە کە 40 ساڵە چارەسەر نەکراوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرقاڵی چارەسەکرنی کێشەیەکە لە گەڵ ئیتاڵیا، کە پەیوەستە بە سەپاندنی سزا بەسەر بانکی ناوەندیی عێراقدا و ماوەی 40 ساڵە چارەسەر نەکراوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا خالید یەعقوبی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، داهات و سەرمایەی عێراق پارێزراوە، کە بەگوێرەی فەرمانێکی جێبەجێکردن، هەموو ساڵێک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نوێیدەکاتەوە، بەڵام هێشتا لەگەڵ چەندین دەوڵەت کێشەیان هەیە، ئەویش بەهۆی ئەو سزایانەی کە بەسەر بانکی ناوەندیی عێراقدا سەپاندوویانە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ماوەیەک بە هێمنی محەمەد شیاغ سودانی سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ لێپرسراوانی ئیتاڵیا، بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکە کە تەمەنی نزیکەی 40 ساڵە.

خالید یەعقوبی دەشڵێت، بەهۆی ئەو سزایانەوە عێراق ناتوانێت مووچە بۆ کارمەندانی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیتاڵیا رەوانە بکات، چونکە راستەوخۆ دەستیبەسەردا دەگیرێت.

بەهۆی ئەو کێشەیەشەوە، تیمی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیتاڵیا، ناچارن بچنە وڵاتی پۆڵۆنیا مووچەکانیان بهێنن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار