بەسێ هۆزات: تورکیا داوای بەرامبەرمان لێدەکات بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر رێبەری پەکەکە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی، دەوڵەتی تورکیا داوای بەرامبەرمان لێدەکات بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر رێبەری پەکەکە و ئێمەش بە هەموو شێوازێک ئەم شێوازی مامەڵە کردنە رەتدەکەینەوە و دەشڵێت، "رێبەرایەتیمان هەرگیز نابێتە بابەتی سەودای مامەڵە".

دوێنێ سێشەممە، 16ی تەمووزی 2024، بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی، بە مەدیا خەبەری راگەیاند: چەند زانیارییەکمان پێگەیشووە لە کەسە نزیکەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، کە هەندێک مەرجیان بۆمان دیاریکردووە و دەڵێن ئەگەر بۆمان جێبەجێ بکەن، رێگەدەدەین براکەی عەبدوڵا ئۆجەلان و دواتریش لە پارێزەرەکانی چاویان پێی بکەوێت لە زیندانی ئیمڕاڵیدا.

بەسێ هۆزات ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە رێبەری پەکەکە هەر لە سەردەمانێکی زوو باسی لەوەکردووە و پێمانی وتووە، "من بارمتەم بەدەستی دەوڵەتی تورکەوە" و بەم شێوازە پێناسەی خۆی بۆمان کردووە، بەردەوام ئەم شێوازی مامەڵەکردنەش لە دەوڵەتی تورکیا دەبینن کە داوایی بەرامبەرمان لێدەکەن لە پێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر رێبەری پەکەکە و ئێمەش لای خۆمانەوە بە هەموو شێوازێک ئەم جۆرە مامەڵکردنانە رەتدەکەینەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلا، رێبەری پەکەکە لە زیندانی ئیمراڵیدا مافێکی یاسایی هەر تاکێکە کە لە زینداندا بێت، نەک دەوڵەتی تورکیا بیکات بەسەودای مامەڵکردن پێوەی.

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی وتیشی، ئێستا لە تورکیادا چەندین رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و نووسەر هەن کە بانگەشەی پاراستنی سەروەری یاسا دەکەن، خەبات بۆ یاسا دەکەن، خۆیان بە کەمالیست، چەپ یان سۆسیالیست پێناسە دەکەن، بەرگری لە بەهاکانی کۆمار دەکەن و خۆیان وەک رۆشنبیر پێناسە دەکەن، لە هەمانکاتدا یاسا و دادپەروەری و دیموکراسی لەلایەن تورکیاوە وەک مافێکی سەرەتایی مرۆڤ پێناسە دەکرێت، بەڵام ئەوەی دەیبینین لە زیندانی ئیمڕاڵیدا سەرجەم یاساکانی دەوڵەتی تورکیا و یاسا نێودەوڵەتییەکانیش پێشلێکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار