محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ کوتلە سیاسییەکانی کەرکوک کۆدەبێتەوە
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەغدا لەگەڵ كوتلە سیاسییەكانی كەركوك كۆدەبێتەوە و ئامانجیش لە کۆبوونەوەکە یەکلایکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ی تەمووزی 2024، محەمەد ئیبراهیم، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ كوتلە سیاسیەكانی كەركوك كۆدەبێتەوە بۆ یەكلایكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك.
محەمەد ئیبراهیم لە لێدوانێكدا بۆ کەناڵی (الرابعە)ی ئەوەی خستۆتەڕوو، یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك و پۆستە سەرەكییەكانی تری پارێزگاكە، بەرەو چارەسەربوون دەڕوات.
دەشڵێت، گفتوگۆی نێوان كوتلە سیاسیەكانیش بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك بەچڕی بەڕێوەدەچێت.
ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگاکە، پێشبینیش دەکات پۆستی پارێزگاری كەركوك لەماوەی كەمتر لە یەك مانگدا یەكلاببێتەوە، وتیشی: دیدارەكەی ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ یەكلایكردنەوەی ئەو دۆسیەیە.