مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران راگیرا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق رایدەگەیەنێت، لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی مووچەی شەهیدان دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 27 هەزار و 770 مووچەی شەهیدان راگیراون.

ئەمڕۆ شەممە 20ی تەموزی 2024، عەبدولئیلاهـ نائیلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندووە، "بە بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەک پکهێندراوە لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی مووچەی شەهیدان دەکەن، دوای ئەوەی زانیارییان "بەدەستگەیشت کەسانی تیرۆریست مووچەی شەهیدانەیان هەیە، هەروەها هەندێک لە مامەڵەکان ساختەن و بە بەرتیل رایی کراون".

ئەوەشی وتەوە، "لە ئەنجامی ئەو کارەدا نزیکەی 27 هەزار و 770 مووچەی شەهیدان راگیراون؛ دۆسیەکانیان وردبینی تێدا دەکرێ کە زۆرترینیان لە پارێزگای ئەنبارن".

عەبدولئیلاهـ نائیلی دەڵێت، "هیچ کەسێک مافی نافەوتێ، هەر کاتێک لیژنەکە وردبینی تەواوکرد و دەرکەوت مامەڵەکان دروست و بێ کێشەن، مووچە راگیراوەکانیان پێکەوە بۆ خەرج دەکرێت"، ئەوەشی وت "تەنیا لە ئەنبار هەزار و 15 ناوی وەهمی و ساختە ئاشکرا کراون".

مووچە راگیراوەکان بەگوێرەی پارێزگاکان بەم جۆرەیە: ئەنبار 26 هەزار و 790، بەسرە 18، دیوانیە 236، سەماوە 6، نەجەف 3، بابل 73، بەغدا 247، دیالە 158، زیقار 3، سەلاحەدین 83، کەربەلا 7، کەرکوک 38، نیسان 9، نەینەوا 82 و واست 17.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار