zhyr

یەکەم لێدوانی بایدن لەدوایی کشانەوەی لە بەربژێری سەرۆکی ئەمریکا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جۆ بایدن، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆم بۆ هەموو ئەو کەسانە دەرببڕم کە زۆر ماندوو بوون بۆ ئەوەی دووبارە ببمەوە بەربژێر.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تەمووزی 2024، جۆ بایدن بەربژێری حیزبی دیموکراتییەکان کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاند.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە نامەی کشانەوەیدا ئەوەی خستۆتەڕوو، گەورەترین شەرەفی ژیانم بووە کە وەک سەرۆکی ئێوە خزمەت بکەم، لەکاتێکدا مەبەستم بووە داوای خۆبەربژێرکردنەوە بکەم، بەڵام پێموایە لە بەرژەوەندی حیزبەکەم و وڵاتدایە کە من دەستبەردارم بمەوە و تەنها سەرنجم لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانم بۆ ئەو ماوەیەی لە سەرۆکایەتیدا ماومە.

باس لەوەشدەکات، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بە وردی باسی بڕیارەکەم دەکەم.

دەشڵێت، بۆ ئێستا با سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆم بۆ هەموو ئەو کەسانە دەرببڕم کە زۆر ماندوو بوون بۆ ئەوەی دووبارە ببمەوە بەربژێر، دەمەوێت سوپاسی جێگری سەرۆک کامالا هاریس بکەم کە هاوبەشێکی نائاسایی بووە لە هەموو ئەم کارەدا.  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێزانینی دڵسۆزانە بۆ گەلی ئەمریکا دەردەبڕم بۆ ئەو باوەڕ و متمانەیەی کە ئێوە بە منتان داناوە، هیچ شتێک نییە ئەمریکا نەتوانێت بیکات - کاتێک پێکەوە ئەنجامی دەدەین، تەنها دەبێت ئەوەمان لەبیربێت کە ئێمە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاین.

نامەی کشانەوەی بایدن:

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار