هێزەکانی رژێمی سوریا لە لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب هێرشیان کردە سەر تورکیا
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تەموزی 2024، ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئیدلب بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای تورکیا.
ئاماژە بەوەکراوە، "بە هۆی هێرشەکەوە چەند کۆگایەکی سوتەمەنی ناو خاڵە سەربازییەکە گڕیان گرتووە"، بەڵام زانیاری دەربارەی ئەگەری زیانی گیانیی ڕانەگەیەندراوە.
سوپای تورکیا بە بیانووی دروستکردنی پشتێنەی ئەمنیی لە نێوان باکوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا، دەستی بەسەر ڕووبەرێکی فراوانی ناوچەکانی باکووری سووریادا گرتووە و تا ئێستا چەندین جار حکومەتی دیمەشق داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیای کردووە، بەڵام تورکیا داواکارییەکەی پشتگوێ خستووە.
بابهتی پهیوهندیدار