چوارچێوەی هەماهەنگی سێ ڕۆژ مۆڵەت بەلایەنە سوننەکان دەدات بۆ دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، له کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچێوەکەیان سێ ڕۆژ مۆڵەتی بە هێزە سوننەکان داوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان و هەڵبژاردنی یەکێک لە کاندیدەکان (سالم عیساوی - مەحمود مشهەدانی).

حوسام ڕوبەیعی وتەبێژی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوە ئەمڕۆی چوارچێوەکەیان بۆ میدیا عێراقیەکان دەدوێت. حوسام ڕوبەیعی ڕایگەیاند، چوارچێوەکەیان گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان هەرگیز بەڕێوەناچێت، بەبێ ئەوەی پێکهاتەی سوننە لەسەر کاندیدی سەرۆک پەرلەمان ڕێکبکەون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموارکردنەوەی مادەی 12ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و کردنەوەی دەرگای کاندیدکردن بۆ ئەو پۆستە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە ڕەتدەکرێتەوە چونکە لەگەڵ بڕگەکانی دادگای فیدراڵیدا ناکۆکە.

ئەوەشی خستەڕوو، چوارچێوەی هەماهەنگی سێ ڕۆژ مۆڵەتی بە هێزە سوننەکان داوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان و هەڵبژاردنی یەکێک لە کاندیدەکان (سالم عیساوی - مەحمود مشهەدانی).

جێگای ئاماژەیە، 18ی ئایار دانیشتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی دوو كاندیدی سەرەكی ئەو پۆستە بوون، لە دانیشتنەكەدا دوو خولی دەنگدان بەڕێوەچوو، تیایدا دەنگەكانی سالم عیساوی لە پێش دەنگەكانی مەحمود مەشهەدانییەوە بوو، دواتر پەرلەمانتارانی تەقەدووم لە ناو هۆڵی پەرلەمان گرژی و ئاڵۆزییان درووست كرد، نەیانهێشت كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بۆیە دانیشتنەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار