لە کاتی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەیەک گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە کاتی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی سەعد لە شارۆچکەی تەلەعفەری سەر بە پارێزگای نەینەوا گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە کە 14ڕووفاتی تێدا بوو، تا ئێستا ناسنامەیان نەزاندراوە.

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، دوێنێ لە کاتی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی سەعد لە شارۆچکەی تەلەعفەری سەر بە پارێزگای نەینەوا گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە، کە 14 ڕووفاتی تێدا بووە.

دەشڵێن، تا ئێستا ناسنامەی گۆڕە بە کۆمەڵەکە نەزاندراوە و لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

جێگەی ئاماژەیە، لە ساڵی 2014 کاتێک چەکدارەکانی داعش ڕوویان لە سنوری پارێزگای نەینەوا و ناوچەکانى دیکەى عێراق کرد، چەندین کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا و تەرمی ئەو هاوڵاتییانەى کۆمەڵکوژ کران چەکدارەکانی داعش لەچەندین گۆڕی بە کۆمەڵدا شاردوونییەتەو و لەدوای ئازادکردنى ئەو ناوچانە ئێستا ناوە ناوە گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەدۆزرێنەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار