لە عێراق هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ دەوروبەری بنکەی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمەریکای لێیە لە پارێزگای ئەنبار بە دوو مووشەک کراوەتە ئامانج.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تەموزی 2024، دەوروبەری بنکەی عەین ئەسەد بە دوو مووشەک کراوەتە ئامانج.

ئاماژە بەوەشدراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا وردەکاری زیاتر لەبارەی هێرشەکەوە نەخراوەتەڕوو.

هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆش لە کاتێکدایە، رۆژی 24ی ئەم مانگە لە واشنتۆن کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەنێوان عێراق و ئەمەریکا ئەنجامدرا بۆ تاوتوێکردنی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار