zhyr

جارێکی دیکە بە مووشەک بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردوومانکرا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان دەڵێن، جارێکی دیکە بە مووشەک بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق بۆردومان کراوە.

لەم بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە سەرچاوە ئەمنییەکانی بڵاویان کردەوە، چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کراوە بەڵام ئاماژەی بە زیانەکان نەکردووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی میدیا عێراقییەکان، مووشەکەکان لە نزیک بنکە سەربازییەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

جێگەی ئاماژەیە، شەوی سێشەممە، 16ی تەمووزی 2024 لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، هێرشەکە لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ئەنجامدراوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و هێزەکانی ئەمەریکا لەو بنکەیە جێگیرکراون و پێشتر گرووپەکانی سەر مقاوەمەی ئیسلامی چەندین هێرشیان کردبووە سەر ئەو بنکەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار