میدیاکانی حەماس، ئیسماعیل هەنییە لە ڕێگەی موشەکێکی ئاراستەکراوی ڕاستەوخۆ کوژراوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

میدیاکانی حەماس دەڵێن، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی، لەڕێی موشەكێكی ئاڕاستەكراو بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ جەستەی كوژراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی تەمووزی 2024، میدیاكانی سەربە بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لەزاری سەرچاوە ئێرانیەكانیەوە ڕیانگەیاند،  ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە تاران پایتەختی ئێران لەگەڵ یەكێك لە پاسەوانەكانی كوژرا و لە ئەنجامی كردنە ئامانجی بارەگای شوێنی مانەوەی.

دەشڵێن، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی، لەڕێی موشەكێكی ئاڕاستەكراو بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ جەستەی كوژراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سوپای پاسداران سەرقاڵی دیراسەكردنی ڕەهەندەكانی ئەو هێرشەن و دوایی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان ئەنجامەكەی ڕادەگەیەنن.

جێگەی ئاماژەیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە تاران پایتەختی ئێران لەگەڵ یەكێك لە پاسەوانەكانی كوژرا، لە ئەنجامی كردنە ئامانجی بارەگای شوێنی مانەوەی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار