بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 274 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی تەمووزی 2024، بانکى ناوەندى عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕى 274 ملیۆن و 721 هەزار و 393 دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
دەشڵێت لەو بڕە دۆلارەی خراوەتە بازاڕەکانەوە، 11 ملیۆن و 650 هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و 263 ملیۆن و 73 هەزار و 393 دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
جێگەی ئاماژەیە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار