بۆ کڕینی خانوو بڕی 200 ملیۆن دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بانکی ڕەشید بە مەبەستی کڕینی خانوو بڕیاداوە قەرزبداتە هاوڵاتییان، هەروەها بڕیاریشی داوە بڕی پارەکە لە 150 ملیۆن دینارەوە بۆ 200 ملیۆن دینار زیادبکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەموزی 2024 رایگەیاند، "هەر کەسێک خوازیاری کڕینی خانوو، شوقە، یاخود زەوییە دەتوانێت قەرزێک بەبڕی 200 ملیۆن دینار لە بانکەکە وەربگرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "قەرزەکە بە دوو بەش و بە دوو قۆناغ دەدرێتە هاووڵاتیان، بەشی یەکەمی قەرزەکە لە دوای تۆمارکردنی ناوی هاوڵاتییەکەیە لە تۆماری خانووبەرە و لە دوای تەواوکردنی رێکارەکانی کڕینی خانوو یان یەکەی نیشتەجێبوونەکە بەشەکەی دیکەی قەرزەکە دەدرێتە هاوڵاتییەکە".
وەک بانکەکە روونیکردووەتەوە، "هاوڵاتییان دەتوانن لە لقەکانی بانکەکە لە بەغدا و ناوچەکانی دیکە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزەکە بکەن".
بابهتی پهیوهندیدار