ئیسماعیل هەنییە و ئاماژەکان !

2 مانگ لەمەوپێش

هاوڵاتی/ دڵشاد ئەنوەر

گەر لە ڕووداوی تیرۆکردنی ئیسماعیل هەنییە وردببینەوە کۆمەڵێک لق و پەلوپۆی هەیە، بە وردبوونەوە لەو لقانە تا ڕادەیەک بەرچاومان ڕووندەبێتەوە، بەوەی ڕووداوەکە هێندەی پەیامی لە پشتەوەیە ئەوەندە خودی هەنییە مەبەست نەبوو.

ئیسماعیل هەنییە و بەرپرسانی حەماس ماوەی چەندین ساڵە لە قەتەرن، دەست پێگەیشتنیان بۆ ئیسرائیل زۆر ئاسانبوو، بەڵام ئیسرائیل لەناو قەتەر ئەم کارەی نەکرد، بەڵکو وڵاتێکی هەڵبژارد کە تەواو نەیارییەتی.

بەرپرسانی حەماس پێشتر بەڕەزامەندی ئەمەریکا و هاوپەیمانان چووبوونە قەتەر،  تا لەوێ بۆ نێوەنگیری دەست پێگەیشتنیان ئاسان بێت، هەروەک چۆن ڕێگە بە ماناوەی تاڵیبانیش درابوو لەقەتەر لەکاتێکدا لە شەڕی قورسدا بوون لەگەڵ ئەمەریکا.

ئیسرائیل نەیدەویست لەو وڵاتە بیانکاتە ئامانج تا هەم قەتەر ئیحراج نەکات، هەم کارتەکە بۆ شوێن و کاتێکی گونجاو دانێت.

تیرۆرکردنی هەنییە لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا فشار لەسەر قەتەر هەبوو بۆ دەرکردنیان. بۆیە بە ئامانجکردنی هەنییە و فشارەکانی ڕابردوو بۆ دەرکردنیان لە قەتەر، کۆمەڵێک شتی لێدەخوێنرێتەوە لەوانە؛ ڕەنگە بڕیاری کۆتایی درابێت بۆ مامەڵەنەکردنی سیاسی لەگەڵ حەماس و یەکلاییکردنەوەی هاوکێشەکە بە هێز، ڕەنگە ئەوەی بڕیاری تەسفییەکردنی سەرکردەکانی حەماسی خێراتر کردبێت، هاتنی چین بێت بۆ ناو هاوکێشەکە، کە هەنییە لێرەدا وەکو وەجهی دبلۆماسی حەماس ڕۆڵی هەبوو.

ئیسرائیل دەمێکە شەڕی فراوانی نەکردووە، هێرشەکانی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو دەرفەتە و بۆی ڕەخساوە، نایەوێ ئەم دەرفەتە لەدەست بدات، بەڵکو دەیەوێ زۆر هاوکێشەی لە ناوچەکەدا پێ یەکلایی بکاتەوە، هەروەک ناتەنیاهۆ لەسەرەتای شەڕەکەدا گوتی: "ئەم شەڕە هاوکێشەی نوێ دەهێنێتە ئاراوە".

ئەو پرسیارەی لێرەدا دێتە پێشەوە ئەوەیە: بە ئامانجکردنی هەنییە لەناو تارانی پایتەختی ئێراندا بۆ؟

بێگومان هەنییە لە شوێن و ساتێکی تەواو هەستیاردا کراوەتە ئامانج، ساتی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئێران و شوێنەکەش ناو خاکی ئێرانی نەیاری ئیسرائیلە.

ئیسرائیل لەسەرەتای هێرشەکانی مانگی دەی ساڵی ڕابردووی حەماس، گومانی لە هەبوونی دەستی ئێران لە پشت مەسەلەکەوە هەبوو، ئێستا لەناو خاکی ئێران و لەکاتی دەستبەکاربوونی سەرۆکدا هەنییە دەکاتە ئامانج، ئەمە ڕێک ئەو پەیامەی لە پشتەوەیە هەر هێز و گروپێک پشت بەهەر وڵاتێک ببەستێت، ناوخۆی ئەو وڵاتەش بۆی پارێزراو نییە، وەک چۆن ئەو پەیامەش دەگەیەنێت دەستمان دەگاتە قوڵایی ئەو وڵاتانەش کە نەیارمانن.

هەڵبژاردنی کات و شوێنێکی وەک دەستبەکاربوونی سەرۆک و ناو خاکی ئێران بۆ بە ئامانجکردنی هەنییە، کە ڕەنگە لەمکاتەدا ڕێوشوێنی ئەمنی توندتر لە جاران گیرابێتە بەر، بۆ ئێران مایەی ئیحراجییەکی گەورەیە و ئەو بۆچوونانە پوچەڵدەکاتەوە کە پێیانوایە هەنییە پێشکەش ئیسرائیل کراوە. ئێران ئەو کارەی بکردایە، شوێنی تر زۆرە نەک ناوخۆی وڵاتەکەی و خۆ ئیحراجکردنی لەبەردەم دۆست و نەیارانیدا.

ئەم ڕووداوە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ڕای هاوپەیمانەکانی ئێرانیش هەبێت، تێبینی لەسەر هێز و توانای ئەو وڵاتە دروستبکات، گەر وەڵامی گونجاوی نەبێت، بەتایبەت هێز و گروپگەلێکی زۆر بە پاڵپشتی ئێران شاخ لە ئیسرائیل گیر دەکەن و ئەم ڕووداوە لە ڕووی مەعنەوییەوە کاریگەری دەبێت لەسەریان.

پەیامی پشت بە ئامانجکردنی هەنییە دیسان بۆ تورکیاشە، کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا خەریکبوو شاخی لە ئیسرائیل گیر بکات و شەڕە لێدوان لە نێوان بەرپرسەکانیان دروستبوو، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا وا دیارە ئیسرائیل دەیەوێ دەستوەشاندنەکەی بێ گرفتی گەورە تێپەڕێت و نایەوێ ئێران بوروژێنێت، بۆیە هێشتا قسە لەسەر بە ئامانجکردنی هەنییە ناکات.

دڵشاد ئەنوەر

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار