تاوەکو ئێستا ئیسرائیل 10 سەرکردەی دیاری حەماسی تیرۆرکردووە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕایگەیاند "هەواڵگری 'مۆساد'ی ئیسرائیلی میژوویەکی دوور و درێژی لە کوشتنی سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی حەماس هەیە".

لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا لە لایەن تەلئەبیبەوە بەردەوام سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی حەماس کراونەتە ئامانج و تیرۆر کراون، بە تیرۆرکردنی سەڵاح شەحادە، دامەزرێنەری لیواکانی قەسام، لە مانگی تەمووزی ساڵی 2002 لەغەززە دەستی پێکردووە و دواهەمینیشیان تیرۆکردنی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس بوو، کە دوێنێ چوارشەممە لەشوێنی حه‌وانه‌ى خۆی لەتارانی پایتەختی ئێران تیرۆرکرا.

سەرکردە و دامەزرێنەری بزوتنەوەی حەماس، ئەحمەد یاسین، عەبدولعەزیز ڕانتیسی، کە جێگر بوو لەسەرکردایەتیی حەماس لەناوخۆی فەڵەستین ‌و سەڵاح شەحادە، دامەزرێنەری ڕاستەقینەی لیواکانی قەسام، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس، لەدیارترین سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماسبوون کە لەلایەن ئیسرائیلەوە تیرۆرکروان.

 ئەو سەکردە دیارانەی حەماس کە بەدەستی ئیسرائیل کراونەتە ئامانج و تیرۆرکراون لەوانە:-

1- سەڵاح شەحادە: لەمانگی تەمموزی ساڵی 2002 لەغەززە تیرۆرکراوە، دامەزرێنەری لیواکانی قەسام بووە.

2- شێخ ئەحمەد یاسین: لەمانگی ئاداری 2004 لەغەززە تیرۆرکرا، دامەزرێنەری بزوتنەوەی حەماس.

3- عەبدولعەزیز ڕەنتیسی: لەمانگی نیسانی ساڵی 2004 لەغەززە تیرۆرکرا، دوایی ئەحمەد یاسین سەرکردایەتیی حەماسی گرتە ئەستۆ.

4- نزار ڕەییان: لەمانگی یەکی ساڵی 2009 لەجەبەلیە تیرۆرکراوە، سەرکردەیەکی سیاسیی‌ و سەربازیی بووە لەبزوتنەوەی حەماس.

5- ئەحمەد جەعبەری: لەتشرینی دوەمی ساڵی 2012 لەغەززە تیرۆرکرا، فەرماندەیەکی سەربازیی دیاربوو لەکەتیبەکانی قەسام.

6- ڕائید عەتتار: لەساڵی 2014 لەڕەفەح تیرۆرکراوە، فەرماندەی لیوای ڕەفەح بوو لەکەتیبەکانی قەسام ‌و ئەندامی دامەزرێنەری لیوای ڕەفەح بووە.

7- جەمیلە شەنتی: لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 لەغەززە تیرۆرکرا، یەکەم ژن بووە لەمەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس.

8- ئەیمەن نەوفەل: لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 لەغەززە تیرۆرکراوە، فەرماندەی ئەمنی بووە لەکەتیبەکانی قەسام.

9-ساڵح عروری: لەمانگی یەکی ساڵی 2024 لەبەیروت تیرۆرکرا، دووەم فەرماندەیی حەماس بووەو بەشداریی لەدامەزراندنی کەتیبەکانی قەسامدا کردووە.

10- ئیسماعیل هەنیە: لەساڵی 2024 لەتاران تیرۆرکراوە، لەنێوان ساڵانی 2006 بۆ 2007 وەک سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فەڵەستین‌و لەساڵی 2021وە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس بووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار