ئەنجومەنی سەربازی منبج: لە مانگی تەمووزدا 13 سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کوژراون
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە،1ی ئابی 2024، ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاماری کوژران و برینداربوونی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورکیای لە سنووری منبج بۆ مانگی تەمووز بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی سەربازی منبج دەڵێت، لە ماوەی مانگی تەمووزی ئەمساڵدا 14 جار سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا هەوڵیانداوە بچنە ناو منبجەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "هێزەکانمان تەواوی ئەو هەوڵانەیان پوچەڵکردووەتەوە و بەهۆی پێکدادانەکانەوە 13 سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کوژراون و 35ی دیکەش برینداربوون".
ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و سوپاکەی لەو مانگەدا 21 گوندی سنوورى کانتۆنی منبجیان تۆپباران کردووە.
باسیلەوەشکردووە، ، بەهۆی ئەو تۆپبارانانەوە شەش هاوڵاتی مەدەنی لە سەرجەم ئەو گوندانەدا برینداربوون و هێزەکانمان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و سوپاکەی بۆ سەر ناوچەکانمان.
لە کۆتایشدا ئەوەخراوەتەڕوو، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە وەڵامی هەر لایەنێک دەدەینەوە، کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بدات.