ئاگرەکەی چیای گۆیژە کۆنترۆڵکرا
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا بۆ دووەم جار ئاگر لە شاخی گۆیژەی سلێمانی کەوتەوە.
ئەمشەو پێنجشەممە 1ی ئابی 2024، جارێکی دیکە ئاگر لە چیای گۆیژەی شاری سلێمانی کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی چوونە شوێنی رووداوەکە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
دوای کاتژمێرێک لە رووداوەکە گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، "ئاگرەکەی چیای گۆیژە کۆنترۆڵکراوە".
ئەمە دەبێتە دووەمجار لەم هەفتەیە ئاگر لە چیای گۆیژە بکەوێتەوە و تائێستا زیانەکانی رووداوەکەی ئەمشەو ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لە جاری یەکەمدا 200 دۆنم زەوی لە چیای گۆیژە سووتا کە ژمارەیەکی زۆر داری تێدابوو.
بابهتی پهیوهندیدار