پێدانی دۆلار بە چەند کۆمپانیایەک قەدەغەکرا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بانکی ناوەندیی عێراق پێدانی دۆلار بەو کۆمپانیا فڕۆکەوانی و گەشتیارییانە قەدەغە دەکات کە لە لیستی کۆمپانیا سزادراوەکاندان.
 
بەپێی نووسراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق بێت کە ئاراستەی بانکەکانی رافیدەین، رەشید، TBI و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی لەبارەی پێدانی دۆلار بەشێوەی نەختینەیی بە گەشتیاران کردووە تیادا هاتووە، "ئەو کۆمپانیایانەی لە لیستی سزاکاندان، ئیدی ئەگەر سزای نێودەوڵەتی بن یان عێراقی، پێویستە لە پێدانی دۆلاری کاش بێبەش بکرێن".
 

نووسراوەکە رۆژی 31ی مانگی تەمووزی ئەمساڵ لەلایەن عەمار حەمەد خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقەوە واژۆ کراوە.
 
جێگەی ئاماژەیە، پێدانی دۆلار لە فڕۆکەخانەکان بۆ ڕێگریکردنە لە بە قاچاخبردنە دەرەوەی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانەی سزایان لەسەرە و نابێت دۆلاری ئەمەریکییان پێبگات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار