سوپای پاسداران بە فەرمی شێوازی کوشتنی ئیسماعیل هەنییەی ئاشکرا کرد

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای پاسدارانی ئێران سێیەم راگەیەندراوی لەبارەی کوژارانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسى بزووتنەوەى حەماس بڵاوکردەوە و بە فەرمی شێوازی کوشتنی ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ شەممە 3ی ئابی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، "کردەوەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لەلایەن ئیسرائیلەوە پلانی بۆ داڕێژراو و جێبەجێ کراوە و لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی لێکراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "بەپێی لێکۆڵینەوەکان، کردەوەکە بە تەقاندنی مووشەکێکی کورت مەودا کە نزیکەی 7 کیلۆگرام تەقینەوەی بووە، لەگەڵ تەقینەوەیەکی بەهێز، لە دەرەوەی ناوچەی شوێنی نیشتەجێبوونی میوانەکانەوە ئەنجامدراوە".

هەروەها سوپای پاسداران لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە لەڕێگەی بۆمبی چێندراو ئیسماعیل هەنییە کوژرابێت.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 31-07-2024 لە تارانی پایتەختی ئێران ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەنێو ژووری پشوودانی کرایە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار