سێنتکۆم: هێزەکانمان سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندنی مووشەکێکدا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت، هێزەکانمان لە ماوەی 24 کاتژمێردا سەرکەوتوو بوون لە تێکشاندنی مووشەکێکدا.

ئەمڕۆ شەممە، 3ی ئابی 2024، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" ڕایگەیاند، هێزەکانیان سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندنی مووشەکێکدا کە لەلایەن حووسییەکانی یەمەنەوە ئاراستەکرابوو.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هێزەکانیان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندنی مووشەکێکدا و شوێنی هەڵدانەکەی، کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە ئاراستە کرابوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم چەک و مووشکە نوێیانە هەڕەشەن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە.

سێنتکۆم باس لەوەشدەکات، هێزەکانیان هەموو ڕێوشوێنێک بۆ پاراستنی کەشتیوان و پارێزراوترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان دەگرنەبەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار