بۆ تێپەڕاندنی هەمواری هەردوو یاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی سووننە و شیعە مەرج بۆ یەکتر دادەنێن

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی تەموزی 2024، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای لێبووردنی گشتی و قەرەبووکردنەوەی زیانمەندانی دەستی ڕژێمی پێشوو کۆبووەوە و لەئێستادا کۆبوونەوەکە بەردەوامی هەیە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستیپێکردووە و سووننەکان شەڕی تێپەراندنی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی دەکەن، کە ئەو کەسانەی بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستیەکاندا گیراون ئازاد بکرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە بەرامبەردا شیعەکانیش شەڕی تێپەڕاندنی هەمواری یاسای باری کەسێتی دەکەن کە رێگە دەدات بە هاوسەرگیری  پێشوەخت و مەزهەب گەرایی تووندتر دەکاتەوە".

وەک ئەو پەرلەمانتارە باسی لێوەدەکات لەم نێوەندەدا کورد تونها دەبێت تەماشاكەر بێت و سووننە و شیعەکان هەریەکە و لە بەرژەوەندیی خۆی کاردەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دانیشتنی ڕابردوودا زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان ڕەتیانکردەوە کە یاسای باری کەسێتی هەموار بکرێتەوە داوایانکرد پێشنیازەکە ڕەتبکرێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە هەمواری یاساکە بووەوە بە تەوەرێکی کۆبوونەوەکە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار