ئەمریکا فەرماندەیەکی حوسییەکان لە عێراق دەکوژێت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەیەکی حوسییەکان بەهۆی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی کەتائیبی حیزبوڵا لە پارێزگای بابل کوژراوە.

سێشەممەی رابردوو لە میانی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە جورفولسەخر، حوسێن عەبدوڵا مەستوور شبل فەرماندە لە حوسییەکانی یەمەن کوژراوە.

سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرای کردووە تەرمی ئەو فەرماندە حوسییە لە گۆڕستانێکی سەر بە کەتائیبی حیزبوڵڵا لە پارێزگای نەجەف بە خاک سپێردراوە.

بەوتەی سەرچاوە عێراقییەکە، حوسێن عەبدوڵا مەستوور لە رێگەی دەروازە زەمینییەکان لە خاکی ئێرانەوە هاتووەتە عێراق، بەڵام پاسپۆرتی فەرمی نەبووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار