ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی چەند پرسێکەوە بڕیار دەدات 

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەینێ کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک دەدات.

راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە 6ی ئابی 2024، ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە، بەپێی خشتەی کار بێت، لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساى تۆمارکردنى لەدایکبووان و مردووان، پێشنیازە یاساى هەموارى یەکەمى یاساى بنەماى هاوتاکردنى بڕوانامە و پلە زانستییە عەرەبی و بیانییەکان، پڕۆژەیاساى پەیوەندیکردنى عێراق بە رێککەوتنى نێودەوڵەتى بۆ زەیتوون و رۆنی زەیتوونى خواردن دەدرێت.

وەک لە کارنامەی کۆبوونەوەکە ئاماژەی پێدراوە، لە کۆبوونەوەی سبەینێ، خوێندنەوەى دووەم بۆ پێشنیازە یاساى سەندیکاى پڕۆگرامسازانى عێراقى دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار