لە ئەسفەهان دەنگی تەقینەوە بیسترا
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ناوچەی سپاهانی ئەسفەهان لە ئێران ئەمشەو دەنگی سێ تەقینەوە بیسترا و بەرپرسان روونکردنەوە دەدەن لەبارەی ئەو تەقینەوانە.
لە دوای بیستنی ئەو دەنگانە محەمەد ڕەزا جانساری، جێگری پارێزگاری ئەسفەهان بە میدیاکانی رایگەیاندووە، "هۆکاری تەقینەوەکان تەنیا راهێنان و تاقیکردنەوە بووە".
ئەم رووداوە لەکاتێکدایە، چاوەڕێ دەکرێت ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، لە بەرامبەر کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تاران.
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 31-07-2024 لە تارانی پایتەختی ئێران ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەنێو ژووری پشوودانی کرایە ئامانج.
بابهتی پهیوهندیدار