یەحیا سینوار بووە شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنییە
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە، 06-08-2024، بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، یەحیا سینوار لە شوێنی ئیسماعیل هەنییە وەکو سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس دیاریکراوە.
یەحیا ئیبراهیم حەسەن ئەلسینوار لە 29ی تشرینی یەکەمی 1962 لە کەمپی خان یونس لە دایکبووە، سیاسەتمەدارێکی فەڵەستینی و سەرکردەی حەماسە، لە 13ی شوباتی 2017 سەرۆکی مەکتەبی سیاسی ئەو بزووتنەوەیەیە لە کەرتی غەززە.
یەحیا سینوار، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ئامێری ئەمنی حەماس کە ناوی ئامێری ئاسایش و بانگەشەی (مەجد) بوو.
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 31-07-2024 لە تارانی پایتەختی ئێران ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەنێو ژووری پشوودانی کرایە ئامانج.
بابهتی پهیوهندیدار