ئیسرائیل دیاریکردنی یەحیا سینوار لە شوێنی ئیسماعیل هەنییە بە مەترسیدار ناودەبات

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا بە کورتی ڕایگەیاند، یەحیا سینوار لە شوێنی ئیسماعیل هەنییە وەکو سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس دیاریکراوە.

لە یەکەم کاردانەوەشدا لە دوای دیاریکردنی یەحیا سینوار، بەرپرسێکی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "هەڵەمان کرد لە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، لەبەر ئەوەی یەحیا سینوار بووە سەرۆکی حەماس".

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل بێت، ئیسرائیل دانانی سینوار وەک سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس بە مەترسیدار دادەنێت، چونکە وەک سوپای ئیسرائیل ئاماژەی پێکردووە، "یەحیا سینوار تیرۆریستێکی داواکراوە".

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 31-07-2024 لە تارانی پایتەختی ئێران ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەنێو ژووری پشوودانی کرایە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار