سێ بوومەلەرزە تورکیای هەژاند
7 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی ئابی 2024، سێ بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک پارێزگای ئەدەنەیان هەژاند کە دەکەوێتە باشووری تورکیاوە.
سهرۆكایهتی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی تورکیا ڕایگەیاند، سێ بوومەلەرزە بە گوڕی 4.6 و 4.5 و 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر شارۆچکەی کۆزانیان لە پارێزگەی ئەدەنە هەژاند.
دەشڵێت، بوومەلەرزەکان لە کاتژمێر 5:32 و 5:33 و 5:34 خولەکی ئەم بەیانییە ڕوویانداوە.
جێگەی ئاماژەیە، عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان سەبارەت بە ئەگەری کەوتنەوەی زیان لە بوومەلەرزەکان پێ نەگەیشتووە.

بابهتی پهیوهندیدار