وەزارەتی تەندروستی غەززە: بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا 39 هەزار و 677 هاوڵاتی لە غەززە بوونەتە قوربانی

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕایگەیاند، بە هۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا 39 هەزار و 677 هاوڵاتی لە غەزە كوژراون.

دەشڵێت، 91 هەزار و 645 هاوڵاتیش بریندار بوون.

لە ڕاگەندراەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بە هۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 كەس لە غەززە كوژراون و 110ی دیكەش بریندار بوون.

ئاماژەش بەوەکراوە، 306 ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، هەروەها 10 هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، كە بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.


لە لایەكی دیكەشەوە، وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و 404 كەس، نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار