چوار کەس بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر عەین ئەسەد دەستگیردەکرێن

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزە ئەمنییەکانی عێراق چوار کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەستگیردەکەن.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 5-8-2024، بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و بەهۆیەوە پێنج سەربازی ئەمریکی برینداربوون.

 سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ئاشكرایكردووە: "هێزە ئەمنییەکان ئەمڕۆ چوار کەسیان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەستگیرکردووە".

 گرووپی "الپوریون" کە خۆی وەک گرووپێکی سەر بە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ناو دەبات، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار