لە عەزازی سووریا تەقینەوەیەك ڕوویدا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ناوچەی عەزاز لە پارێزگای حەلەبی سووریا، چەندین گرووپی چەكداری هەن، حكومەتی بەشار ئەسەد داوای لە هێزەكانی توركیا كردووە، ناوچەكە چۆڵ بكەن.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكەوە لە عەزاز كە لە بازگەیەكی پۆلیسدا بووە 25 كەس كوژران و برینداربوون.

لە لایەكی دیكەوە: سەرچاوەیەكی پزیشكی بە ئاژانسی فڕانس پرێسی وتووە: بەهۆی تەقینەوەكەوە نۆ كوژراو و 20 بریندار هەن، لە نێو كوژراوەكانیشدا پێنجیان سەر بە گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیان و چواریان مەدەنین. 

تەقینەوەكە بەهۆی بارهەڵگرێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە و تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ڕووداوەكە ڕانەگەیاندووە. ئەمەش بەپێی هەواڵەكەی فرانس پرێس.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار