قەسەدە: لە ئەنجامی هێرشی ڕژێمی سوریا بۆ سەر کانتۆنی دێرەزۆر 11 کەس شەهیدبوون
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ هەینی، 9ی ئابی 2024، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، لە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تۆپبارانی چەکدارانی ‘دیفاع وەتەنی’ سەر بە حکومەتی شام لە دێرەزۆر 11 هاوڵاتیی مەدەنی شەهید و پێنجی دیکەش برینداربوون.
دەشڵێت، کاتژمێر 2:30ی خولەکی درەنگانی شەوى ڕابردوو، چەکدارانی دیفاع وەتەنی سەر بە حکومەتی شام لە گوندی ئەلبولەیلەوە تۆپباران و موشەکبارانی گوندەکانی جەدیدە باغارا و دەحلەیان کردووە و کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە.
قەسەدە ئاشکراشیکردوە، مووشەک و تۆپەکانی ئەو چەکدارانە ڕاستەوخۆ کەوتوونەتە سەر هاوڵاتییانی مەدەنیی و بە هۆیەوە 11 هاوڵاتیی مەدەنیی شەهید و پێنجی دیکەش برینداربوون.
بابهتی پهیوهندیدار