بەهۆی بۆردوومانی قوتابخانەیەك لە غەززە 100 كەس دەكوژرێن
یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەك لە شاری غەززە، نزیكەی 100 فەلەستینی كوژران.
ئاژانسی بەرگریی مەدەنیی غەززە ڕایگەیاند:"ئاماری مردن ئێستا لە نێوان 90 بۆ 100 كەسە و دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون، مووشەكەكانی ئیسرائیل ئەو قوتابخانەیەیان كردە ئامانج كە پەناگەی ئاوارە فەلەستینییەكان بووە".
پێشتریش چەند جارێك ئیسرائیل شوێنی مانەوەی ئاوارە فەلەستینییەكانی بۆردومان كردووە.
بابهتی پهیوهندیدار