سوپای پاسداران: فەرمانەکانی خامنەیی بۆ سزادانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکەین
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، فەرمانەکانی ڕابەری باڵای ئێران لەبارەی سزادانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکەن، ئاماژە بەوەشدەکات سزاکانی ئێران بۆ ئیسرائیل ڕوونە.
ئەمڕۆ شەممە 10ی ئابی 2024، عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، "فەرمانەکانی ڕابەری باڵای ئێران لەبارەی سزادانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "فەرمانەکانی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەبارەی سزادانی ئیسرائیل و تۆڵەی ئیسماعیل ھەنییە ڕوون و ئاشکرایە، ئەوەش ئەرکی ئێستای ئێرانە فەرمانەکان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکات".
سەبارەت بە ھەڵبژاردنی یەحیا سنوار بۆ جێگرەوەی ھەنییە، فەدەوی وتی، "ھەڵبژاردنی سنوار بە واتای ئەوەدێت ئەو ھێڵی خەباتەی حەماس دەستیپێکردووە تا کۆتایی درێژەی دەبێت".
بابهتی پهیوهندیدار