نەتەوە یەکگرتووەکان: تەنها لە ئەمساڵدا 345 کەس لە لایەن ئێرانەوە لە سێدارە دراون

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نووسینگەی کۆمیسیارای باڵای مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، تەنها لە مانگی تەمووزدا دەوڵەتی ئێران 38 کەسی کە سێدارەداوە و بەمەش ژمارەی لە سێدارەدان لە ئەمساڵدا گەیشتۆتە 345 کەس.

ئەمڕۆ شەممە، 10ی ئابی 2024، نووسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، تەنها لە مانگی تەمووزدا دەوڵەتی ئێران 38 کەسی لەسێدارەداوە.

دەشڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمساڵ لەسێدارە دراون گەیشتووەتە 345 کەس، لەو ژمارەیەش 15 یان ژنن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەم ئامارانە جێگەی نیگەرانین و ئەو کارە لە دەرەوەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە، کە زۆربەی کات بە بێ ئاگاداری خێزان و پارێزەرەکانیان سزاکە جێبەجێ دەکەن.

نووسینگەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا لەناو زیندانەکان و گۆڕەپانەکان و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چالاکوانان هەڵمەتی ناڕەزایەتییان دەست پێ کردووە بەرامبەر بڕیارەکانی لەسێدارەدان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە، کە وەک ئامرازێک بۆ ترساندن لەبەرامبەر سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن-ژیان-ئازادیی، بەکاردەهێنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار