هەوڵی گۆڕانکاریی دەدرێت لە یاسای تەمەنی خانەنشینبووندا

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەوڵدایە بۆ گێڕانەوەی تەمەنی خانەنشینبوون بۆ یاسا کۆنەکەی عێراق کە تەمەنی 63 ساڵی بوو نەک 61 ساڵ.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی ڕایگەیاند، "گەڕاندنەوە بۆ یاسا کۆنەکە چەندین سوودی هەیە لەوانەش، دەبێتە هۆی دابینکردنی دوو ساڵی زیادە بۆ فەرمانبەرانی حکومەت بۆ ئەوەی بتوانرێت بەشێوەیەکی کاریگەر وەبەرهێنیان تێدابکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموارکردنی پێشووی یاسای خانەنشینی کە تەمەنی بە 61 ساڵ دیاریکردبوو، ئامانج لێی رەخساندنی 300 هەزار هەلی کاری نوێ بوو، بەڵام لەگەڵ نەبوونی دامەزراندنی نوێ لە بودجەی ساڵانی ئێستا و داهاتوو، تەمەنی خانەنشینی دەمێنێتەوە رەنگە دۆخی ئێستا ببێتە هۆی کەمبوونەوەی فەرمانبەران".

وتوشیەتی، " زۆرێک لەوانەی ئەگەری خانەنشینبوونیان دەبێت بەهۆی ئەم یاسایەوە، ئەزموونێکی زۆریان هەیە کە ناتوانرێت بە ئاسانی دروستبکرێنەوە، هەروەها مووچەی خانەنشینان لە بودجەدا هاتووە، هەربۆیە هێشتنەوەی فەرمانبەران لە شوێنی کار بۆ ماوەیەکی زیاتر هیچ بارگرانییەکی زیادە لەسەر بودجە دروستناکات".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار