دوای 11 ڕۆژ لە پۆستە نوێیەکەی جەواد زەریف دەستی لە کارکێشایەوە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەممەد جەواد زەریف، جێگری پێشووی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی پزیشکیان پۆستەکەی بۆ ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار گۆرا، ئەمڕۆ دەست لە کارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

جەواد زەریف دوای 11 ڕۆژ لە پۆستە نوێیەکەی دەستی لە کارکێشایەوە و داوای لێبووردنی لە گەلەکەی کرد بەوەی نەیتوانیوە خزمەت بکات.

زەریف لە ئێکس نووسیویەتی: ئەمە یەکەم ئەزموون بوو و پڕ بوو لە کەم و کوڕی و من لە ئەنجامی کارەکەم ڕازی نیم، شەرمیشم هەیە کە نەمتوانی ڕای پسپۆڕی لیژنەکان و ئامادەبوونی ژنان و گەنجان و خزم و کەسوکار بە شێوەیەکی شایستە بەدەست بهێنم، وەک بەڵێنم دابوو.

محەمەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروبارە ستراتیژییەکان نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سەرۆک مەسعوود پێشەشکیان سەرۆککۆماری ئێران کردووە.

پزیشکیان ڕۆژی 1ی ئاب محەممەد جەواد زەریفی وەک جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ستراتیژی دەستنیشان کرد و بەرپرسیارێتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی سەرۆکایەتیی پێسپارد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار