ئەمریکا بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق: لێمان نەدەن لێیان نادەین

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد ئەمریکا بە دوژمنی خۆیان نازانن و ئەوەشیان پێ ڕاگەیاندوون ئەگەر بێت و لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لێیان نەدرێت لێیان نادەن.
 بەهۆی پەرەسەندنی خێرای گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیش لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن بەردەوام هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن بەو پێیەی وەک پشتیوانی سەرەکی ئیسرائیل سەیری دەکەن.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی دیدارێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند: لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، ئەوان دەڵێن ئەگەر گرووپە چەکدارەکان لێمان نەدەن لێیان نادەین. وا پێویست دەکات لەلایەن خۆمانەوە وا نەکەین عێراق بکەینە گۆڕەپانی شەڕ.

 فوئاد حوسێن دەشڵێت: ئێمە وای نابینین کە ئەمریکا دوژمنی عێراق بێت، پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی هەیە، هاوکات پەیوەندییەکی مێژوویی و ستراتیژی و ڕێککەوتنیشمان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار