لە دێرەزوور شەڕ ڕوویدا و 13 كەس بوونە قوربانی

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ئەنجامی پێکدادان و بۆردوومانی دوو هێز لە گوندەكانی دێرەزوور ژنێک و کچێک کوژران و 13 هاووڵاتی بریندار بوون.

ئاڵۆزییەكان لە ناوچەی دێرەزوور بەردەوامە، گرووپە چەكدارەكان هێرشدەكەنە سەر یەكتر و دەیان هاووڵاتی بەهۆی هێرشەكانەوە كوژران و برینداربوون.

 ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: "لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە گوندێكی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ژنێک و کچێک لە ئەنجامی بۆردوومانی زەمینی گرووپەكانی سەر بە ئێران  كوژران،  نزیکەی 10 هاووڵاتیش بریندار بوون".

لەلایەکی دیکەوە، لەئەنجامی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر شارۆچکەی بو قەرس لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کە لە خاڵە سێ منداڵ برینداربوون.

بەهۆی پێكدادانی نێوان گرووپە چەكدارەكان و هێزەكانەوە لە سەرەتایی مانگی ئابی 2024ەوە زیاتر لە 15 هاووڵاتی كوژران سەرەڕای كوژرانی دەیان ئەندامی گرووپەكان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار