دوو ڕۆژنامەنووسی ژن بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ڕژێمی ئێران، دادگای تێهەڵچوونەوەی تاران دوو ژنە ڕۆژنامەنووسی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.

هەریەکە لە ڕۆژنامەنووس نیولوفەر حامدی و ئیلاهە محەمەدی بە شەش ساڵ زیندانیکردن لە لایەن دەوڵەتی ئێران سزادران لەم بارەیەوە پارێزەرانیان دەڵێن، بە تۆمەتی “هاوکارییکردنی وڵاتانی بیانی” لە دانیشتنی یەکەمی دادگادا سزای 25 ساڵ زیندانی بۆ ئەو دوو ژنە ڕۆژنامەنووسە دانراوە.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، بەڵام دوای تێهەڵچوونەوەی بڕیارەکە، ئەو دوو ژنە ڕۆژنامەنووسە لەو تۆمەتانە بێتاوان دەرچوون و دادگای تێهەڵچوونەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕژێم” سزای ساڵێک و بە چەند تۆمەتی دیکەش بە پێنج ساڵ زیندانی و بە کۆی گشتیی بە شەش ساڵ سزادراون.

باسیانلەوەشکردووە، ئەو دۆسییەیەی لە دژی موەکیلەکانیان کراوەتەوە پەیوەستە بە ڕووماڵی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و خۆپیشاندانی دژ بە کوژرانی ئەو کچە کوردە لە ساڵی 2022.

جێگەی ئاماژەیە، نیلۆفەر حامدی و ئێلاهە محەمەدی لە ساڵی 2022 یەكێک بوون لەو ڕژنامەوانانەی لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکان بەرامبەر بە کوشتنی ئەو کچە کوردە هەواڵییان ئامادە کردبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار