ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط): عێراق زۆرترین مەترسی لەسەرە ئەگەر جەنگی تاران و تەلەئەبیب ڕووبدات

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)، لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاوکردەوە، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرین ترسی هەیە لە هێرشی ئێران و گروپە هاوپەیمانەكانی بۆ سەر ئیسرائیل، بەوپێیی ئاسمان و خاكەكەی رێڕەوی سەرەكی و بگرە تاكە رێڕوە بۆ موشەكانی ئێران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ی ئابی 2024، سەرچاوەیەکی سیاسی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)ی ڕاگەیاندووە، عێراق بەهۆی ئەوەی دراوسێی ئێرانەو بەشێوەیەكی ڕێژەیەیش لە ئیسرائیلەوە نزیكە زۆرترین كاریگەری جەنگی نێوان تەلئەبیب و تارانی لەسەر دەبێت، لەكاتێكدا هیچ توانایەكی بەرپەرچدانەوە خۆبەدوورگرتنیشی لە لێكەوتەكانی نییە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر هێرشێك لە ئێرانەوە بە مووشەك بكرێتە سەر ئیسرائیل بەسەر خاكی عێراقدا ئاڕاستە دەكرێت یان لەڕێی ئەو موشەكانەوە دەبێت كە گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران لەناو خاكی عێراقەوە دەیهاوژن.

دەشڵێت، لەهەردوو حاڵەتەكدا حكومەتی عێراق دەستەوسانە بەهۆی ئەوەی هەژموونی نیە بەسەر بڕیاری گروپە چەكدارەكان یان ئەگەری ڕێگەلێگرتنیان.

ئەم سەرچاوە سیاسییە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئیسرائیل هەڕەشەی بۆردومانكردنی بەندەرەكانی بەسرەی كردووە، هەروەك چۆن بەندەری حودەیدەی لە یەمەن كردە ئامانج ئەگەر گروپە چەكدارەكانی عێراق خۆیان بخزێننە ناو ململانێكانی ناوچەكە لە بەرژەوەندی ئێران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار