ژمارەیەک مووڵکی خێزانی سەدام ئاشکرادەبێت
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک مووڵکیان ئاشکراکردووە کە خاوەنداریەتییان بۆ خێزانی سەدام حسێن دەگەڕێتەوە، داوایان لە وەزارەتی دارایی کردووە دەستیانبەسەردا بگرێت.
بەپێی یاسای ژمارە 72ی ساڵی 2017، هەموو مووڵک و ماڵێکی سەرانی پێشووی حزبی بەعس دەستیانبەسەردا دەگیرێت و وەک مووڵکی دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئەیمەن داود، سەرۆکی سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق ڕایگەیاند:ڕووبەری ئەو موڵکانە 91 دۆنم و 2150 مەتر دووجایە بەناوی ئەلفەت و مەسەک، نەوەی سەدام حسێن، سەرۆکی حزبی بەعس تۆمارکراون و ئەوان خاوەنیان بوون.
وتیشی: داوامان لە وەزارەتی دارایی کردووە بە گوێرەی یاسا دەستبەسەر ئەو مووڵکانەدا بگرێت.
بابهتی پهیوهندیدار