ئێران بۆ هاووڵاتیانی لە عێراق: لە چلەی ئیمام حسێن ماددەی هۆشبەر بەكارمەهێنن

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێران هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی لە عێراق، بەهیچ شێوەیەک لە کاتی بەشدارییکردن لە مەڕاسیمی چلەی شەهیدکردنی ئیمام حسێن لە عێراق نە مامەڵە بە ماددە هۆشبەرەکان بکەن و نەک بەکاریشی بهێنن.

سەرۆکی پۆلیسی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان لەبارەی بەکارهێنان یان بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق، ئەویش لە مەراسیمی چلەی شەهیدکردنی ئیمام حسێن کە بڕیارە ڕۆژی 20-08-2024 بەڕێوەبچێت.

ژەنەراڵ ئیرەج کاکەوەند، سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی ئێران کە ماددەی هۆشبەر ئاودیوی عێراق نەکەن، بەوتەی ئەو  هەر کەسێک کڕین، فرۆشتن، گواستنەوە بەو ماددانە لە عێراق بکات یان بەکاربهێنێت، ئەوا حکومەتی عێراق بە بڕی پێنج ملیۆن دینار و یەک ساڵ زیندانی سزای دەدات.

بەگوێرەی لیژنەی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن، تاوەکو 14-08-2024 نزیکەی 980 هەزار زیارەتکار لە سەرجەم دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکان ڕوویان لە عێراق کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار