توركیا چەكدارە سوورییەكان بەكرێ دەگرێت و لە هەرێمی كوردستان بە كوشتیان دەدات
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، تائێستا 550 چەكداری سووری لە هەرێمی كوردستان و بەهۆی شەڕكردن لەگەڵ پەكەكە كوژراون.
ڕوانگەكە دەڵێت ئەو چەكدارانە زۆربەیان توركمانی سوورین و توركیا بە پارەیەكی كەم دەیانهێنێتە هەرێمی كوردستان و لە دژی پەكەكە شەڕیان پێدەكات، زۆربەشیان لە گرووپەكانی سوڵتان سلێمان و سوڵتان موراد و حەمزەن.
وەك ڕوانگەی سووریا باسی دەكات، توركیا دۆخی ئابووری سووریای قۆستووەتەوە و بەپارەیەكی كەم گەنجانی سووریا هەڵدەخەڵەتێنێت و دەیانكاتە چەكداری خۆی و بۆ مەرامە سیاسییەكانی بەكاریان دەهێنێت.
لە 22 ی مانگی ڕابردوو، ژمارەیەك لەو چەكدارانە لە پێكدادانێكدا پەكەكە گەمارۆی داون و دەستگیری كردوون، ئەمەش ڕوانگەی سووریا ئاشكرای كردووە.
بابهتی پهیوهندیدار