فوئاد حسێن و هاكان فیدان باسی چییان كردووە؟

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دەرەوەی عێراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند "باسی پەکەکە و نەهێشتنی ماددەی هۆشبەریان کردووە".

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا توركییەكەی ڕایگەیاند: "ڕێککەوتووین سەربازگەی باشیک دەبێتە بنکەی مەشقی هێزە عێراقییەکان، لەگەڵ هاكان فیدان باسمان لە دۆسیەی پەكەكە و نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر كرد".

لەلایەن خۆشیەوە هاکان فیدان،  وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: "لە 2024-9-ڤیزە لەسەر هاوڵاتییانی عێراقی تەمەن کەمتر لە 15 و زیاتر لە 60 ساڵ هەڵدەگیرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار