عێراق: هیچ هێزێكی ئەمریكی لە وڵاتەكەمان نەماوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دواخستنی ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ڕاگەیاند، هۆکارەکەشی گەڕاندووەتەوە بۆ پێشهاتەکانی ناوچەکە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەعێراقدا بوونی نییە، جگە لە ڕاوێژکاری سەربازی نەبێت کە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کاردەکەن .

ئەوەشی خستەڕوو: لیژنەی باڵای سەربازی سەر بەهێزەکانی هاوپەیمانان  ھەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی داعشیان کرد بۆ سەر ناوچەکە و نزیک بوون لەڕاگەیاندنی وادەی کشانەوەی سەرجەم ڕاوێژکارەکان لەعێراق، بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی ناوچەکە ڕاگەیاندنی ئەو پرسە دواخرا.

هێزی ئەمریكا لە ساڵی 2001 ەوە لە عێراقدان، بەڵام دوای هاتنی چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی عێراق، ئەمریکا هێزی زیاتری ڕەوانەی عێراق کرد، دوای نەمانی داعش بەشێک لە هێزە عێراقییەکان داوای کشانەوەی سوپای ئەمریکا دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار