وەزیری نەوتی عێراق: لە چوار ساڵی داهاتوودا کۆتایی بە سوتاندنى گازى سروشتى دەهێنین
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیرى نەوتى عێراق رایدەگەیەنێت؛ لە چوار ساڵی داهاتوودا کۆتایی بە سوتاندنى گازى سروشتى دەهێنن.
حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی (عێراق)ی راگەیاند، "هیچ کێشە و ئاستەنگییەکى هونەرى نییە لە بەردەم پرۆسەى پەرەپێدانى کێڵگە و پێگە دۆزراوەکان لە چوارچێوەى گەڕەکانى پێنجەم و تەواوکارى شەشەمى مۆڵەتپێدان، سەرجەم ئەو زانیارییانەشى کۆمپانیاکان پێویستییانە بەردەستە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تێکڕاى بەرهەمى چاوەڕوانکراو لە پێگەیەک بە 700 بۆ 750 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا مەزەندە دەکرێت، لەگەڵ وەبەرهێنانى رۆژانەى 850 پێ سێجا لە گازى سروشتى. بەڵام پێشبینى دەکەن ئاستى راستەقیینە زیاتربێت لە ئاستى مەزەندەکراو".
وەزیرى نەوتى عێراق دەڵێت، "وەزارەتی نەوت پلانی هەیە تا سەرەتای ساڵی 2028 بە تەواوی سوتانی غاز ڕابگرێت، و هەمو ئەو غازەی بەرهەم دێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا و پیشەسازییەكانی دیكە بەكاربهێنێت".
وەک وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی پێداوە، "غازی عێراقی لە ئاستی جیهانیدا بە تایبەتمەندییەك جیادەكرێتەوە كە جیاوازە لە جۆرەكانی تری غاز، بەو پێیەی ڕێژەیەكی بەرزی پێكهاتەی ئیسانی تێدایە، كە دەتوانرێت لە پیشەسازییەكانی پترۆكیمیاییدا بەكاربهێنرێت".