یەکەم حاڵەتی ئاوڵەی مەیموون لە پاکستان تۆمارکرا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی تەندروستی پاکستان  ڕایگەیاند، حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە نەخۆشێکدا پشتڕاستکراوەتەوە، کە لە وڵاتێکی کەنداو گەڕابووەوە.

بەوتەی وەزارەتی تەندروستی پاکستان، ئەو حاڵەتە پشتڕاستکراوەتەوە و پشکنین بەردەوامە، هێشتا ڕوون نییە کە نەخۆشەکە کام جۆری mpox ی هەیە تاوەکو پرۆسەکە تەواو دەبێت.

سەرهەڵدانی سەرلەنوێی ڤایرۆسەکە نیگەرانی جیهانی لێکەوتووەتەوە، چونکە پێدەچێت بە ئاسانی بڵاوبێتەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە حاڵەتێکی ئەم جۆرە نوێیە لە سوید پشتڕاستکرایەوە، کە پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە هەیە لە ئەفریقا، ئەمەش یەکەم نیشانەیە بۆ بڵاوبوونەوەی لە دەرەوەی کیشوەرەکە.

پێشتر ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە دابوو و داوایکردووە ڕێکاری زیاتر بگیرێتە بەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار