دانووستانەكانی غەززە ڕاگیران
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای دوو ڕۆژگفتوگۆی بەردەوام، دانووستانەكانی غەززە لە دەوحە وەستان، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێبكەنەوە.
ئەمریكا، میسر و قەتەر لە هەوڵی ئەوەدان لە گەڕی داهاتووی دانوستانەكاندا بگەنە ڕێككەوتنێك لە كۆتایی بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بهێنێت و بەردانی بارمتەكانی لێ بكەوێتەوە.
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند: لە ڕێككەوتن نزیكن، بەڵام هێشتا پێی نەگەیشتوون.
پێشنیازی نوێی ئەمریكا بۆ ئاگربەست لەسەر بنەمای پێشنیازە كۆنەكانی خراوەتە ڕوو.
بابهتی پهیوهندیدار