تورکیا کێشەی نێوان ئەردۆغان و کوڕەکانی هەنییە ڕەتدەکاتەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەواڵی تێكچوونی پەیوەندی ئەردۆغان و کوڕەکانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی تیرۆرکراوی مەکتەبی سیاسی حەماسی بڵاوکردەوە، تورکیا ڕەتی دەکاتەوە.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ناکۆکی کەوتووەتە نێوان کوڕەکانی ئیسماعیل هەنییە و ئەردۆغان لەسەر ئەوەی داوای ئەو سێ ملیار دۆلارەیان کردووە کە لە هەژماری بانکی تورکیا بە ناوی باوکیان هەڵگیرابوو، ئەردۆغان ڕەتی کردووەتە ئەو پارەیان بداتەوە.

لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئیسرائیلی کۆمەڵکوژ بەم جۆرە تۆمەتانە دەیەوێت سەرنجمان لەسەر دۆخی غەززە دووربخاتەوە کە ئەمەش مەحاڵە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار