سەرۆکایەتی کۆمار لەبارەی یاسای هەڵبژاردن ڕوونکردنەوه دەدات
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێکەوتبێت بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردن.
مانگی نیسانی ساڵی 2023 پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنی بۆ سێیەمجار هەموارکردەوە، سیستەمی هەڵبژاردنی لە عێراق لە 83 بازنەوە بۆ 18 بازنە کەمکردەوە، ئەوەش نیگەرانی بەشێک لە ڕێكخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و حزبەکانی لێکەوتەوە.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئەوەی خستوەتەڕوو، دەنگۆی ئامادەکردنی ڕەشنووسێک بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن دوورە لە ڕاستییەوە و ئەوان بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی، بۆ هەموو پرسێک تەنها ئەرکیان ئەوەیە بۆچوونی لایەنەکان لەسەر ئەو پرسە لەیەکتری نزیک بکەنەوە.
بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکان کە ئێستا بەرکارە، سیستەمی سانت لیگۆ بە یەک پۆینت حەوت دەگەڕێتەوە و هەر پارێزگایەکی عێراق دەکرێتە یەک بازنەی هەڵبژاردن، هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانیش یەک یاسایان هەیە.